ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە ٣٠٧ دەنگی بەڵێ و ١١٩ دەنگی نەخێر گەڵاڵەیەكی پەسند کرد، کە دەوڵەتی بایدن ئەركدار دەکات شەش ملیار دۆلار دارایی ڕژیمی ئێران کە لە پێوەندی لەگەڵ ئازادکردنی پێنج زیندانیی ئامریکایی دەستی بەسەردا گیرابوو بە شێوەیەكی هەمیشەیی ببەسترێت.
مایکل مەککال، نوێنەری کۆمارییەکان، ئەو پرۆژەی خستەڕوو و ٩٠ نوێنەری دیموکراتەكانیش پشتگیریان لێکرد.