بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی سیشەممە، ٧ی سەرماوەز و ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی سەرماوەز، زۆهرە پایروود و مێهدی قاسمیفەرد پاش بانگهێشتكران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کەنگاوەر، لەلایەن هێزە ترۆریست و بەناو ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە هەڕەشەیان لێ کراوە کە لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی کوڕەکەیان، خۆ ببوێرن.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاندووە: هێزە سەرکوتکەرەکان پاش وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو، بەم خانەوادەیان ڕاگەیاندووە کە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسم بۆ ئێحسان دەبێ بە ئیزنی ئەوان بێت.
ڕۆژی ٩ی سەرماوەزی ١٤٠١، ئێحسان قاسمیفەرد، لاوی تەمەن ٣٦ ساڵی کوردی خەڵکی کەنگاوەری کرماشان و دانیشتووی کەرەج، پاش دۆڕانی تیمی فووتباڵی ئێران لە بەرانبەر تیمی ئامریکا، لەلایەن ٥ بەسیجییەوە لە کۆڵانێکدا دەگیرگێت و بە خراپترین شێوە لێی ئەدەن. ناوبراو لە ئاکامی چەند سەعات شکەنجە و لێدانی هێزە ترۆریستە بەسیجییەکان لە تەعمیرگایەکی ماشیندا، شەهید دەکرێت.