بێنیامین نەتەنیاهوو،سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکانی سپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بڵاوکردەوە.
ناوبراو لەو ڕاگەیاندنەدا باسی لەوە کردووە کە هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە پێشڕەویان کردووە و هەتا گەیشتن بە هەموو ئامانجەکان، بەتایبەتی لەنێوبردنی حەماس و ئازادکردنی هەموو دیلەکان لە غەززە، بە هەموو هێزێكەوە لە هێرش کردن بەردەوام دەبین.