شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیاندانی چوار کرێکار بە هۆی ڕووداوی کار

گیاندانی چوار کرێکار بە هۆی ڕووداوی کار
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەو ڕووداوانەی کە بەهۆی نەبوونی سەلامەتی لە ژینگەی کاردا لە ماوەی هەشت ڕۆژی ئەم مانگەدا ڕوویانداوە، بوونەتە هۆی گیاندانی چوار کرێکار لە شارەکانی تاران، کرماشان، مەریوان و یولاگەلدی سەر بە پارێزگای ماکۆ. ناوی ئەو کرێکارانە بریتین لە  محەمەد دارایی، محەمەد ئەمین کارگەر، محەمەد ئەفغان و بورهان ڕەنجبەر.
 بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی محەممەد دارایی دانیشتووی گوندی دەلەک سەر بە شاری دێگولان لە کارگەیەکی بەردبڕین لە تاران بەهۆی ڕووداوی کار گیانی داوە.
 هەروەها ڕۆژی هەینی ١٠ی سەرماوەز بورهان ڕەنجبەر کرێکاری خەڵکی گوندی کولیجی مەریوان لە کاتی کارکردن لە ماڵێک دەکەوێتە خوارەوە بەو هۆیەوە گیانی داوە و پێشتریش ڕۆژی سێشەممە ٧ی سەرماوەز، محەممەد ئەمین کارگەر خەڵکی گەڕەکی دەوڵەت ئابادی سەربە پارێزگای کرماشان بە هۆی تەقینەوە لە دووکانێکی میکانیکی ئۆتۆمبێل بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتان گیانی داوە.
 هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی سەرماوەز، محەممەد ئەفغان، کرێکاری خەڵکی گوندی میلی و دانیشتووی شاری یولاگەلدی سەربەپارێزگای ماکۆ، دوای دوو حەوتوو مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی داوە. ئەم کرێکارە کە تەمەنی ٤٦ ساڵ بووە و باوکی چوار منداڵە، لەکاتی کارکردن کەوتۆتە خوارەوە و بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی داوە.

11 مانگ و 20 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

گیاندانی چوار کرێکار بە هۆی ڕووداوی کار

گیاندانی چوار کرێکار بە هۆی ڕووداوی کار



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن