شەوی پێنج شەممە ۸ی سەرماوەز لە پشت مەندانان، ترۆریستە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیمی ئێران, هێرشیان کردووەتە سەر گوندی میراوەی سەر بە پارێزگای سەردەشت، سەرەڕای لێدان و سوکایەتی دوو میرمنداڵی کۆڵبەر, ۴۰ ئەسپی کۆڵبەران و کاسبکارانی ئەو ناوچەیەشیان کوشتووە.
بەپێی زانیاری سەرچاوە خۆجێیەکان، هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم، چوونەتە نێو گوندی میراوە و لەدوای لێدان و سووکایەتی کردن بە دوو میرمنداڵی تەمەن ۱۶ ساڵ بەناوەکانی زەکەریا خزرزادە و سەدرەدین خالقیان، سەدرەدین و کەسێکی دیکەیان بەند کردووە.
شایانی باسە کە هەتا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر دۆخ و شوێنی مانەوەی ئەم دوو میرمنداڵە لەبەردەست دا نیە.