سەدان کرێکار کە لە کارگەی تواندنەوەی ئاسنی ئیسفەهان کار دەكەن، لەسەر بنەمای بانگەوازێک کە پێشوەختە بڵاوکراوەتەو، بە ڕاگرتنی چالاکییەکانیان لە دەوروبەری بینای بەڕێوەبردن، دەستیان بە مانگرتن کرد.
خۆپیشاندەران ناڕەزایەتیان بەرانبەر بە دۆخی ژیان و نزمیی ئاستی مووچە دەربڕیوە و داوای جێبەجێکردنی دروستی پلانی پۆلێنکردنی کار و یەکسانکردنی مووچە لەگەڵ کۆمپانیاکانی تری پۆڵا و زیادکردنی کرێ و یارمەتییەکانی کار دەکەن.