پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سزای ساڵێک زیندان بۆ سەر نگین چەپەریان

سزای ساڵێک زیندان بۆ سەر نگین چەپەریان
دەنگی خەباتی کوردستان

نگین چەپەریان، هاووڵاتی دانیشتووی تاران لەلایەن ناوەندی بەناو دادوەری ڕژیم بەیەک ساڵ حوکمی تەعزیری سزا درا. ئەم هاووڵاتیە پێشتر بەهۆی بردنی سەگەکەی بۆ پارک، لەلایەن یەکێک لە هێزە ترۆریستەکانی بەسیج و لاینگری ڕژیم هێرشی کرابوویە سەر و دواتر ویدیۆیەکی ئەم هاووڵاتیە لەگەڵ سەگەکەی بڵاو کردبوویەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ۱۱یسەرماوەز، نگین چەپەر، تەمەن ۳۴ ساڵ و دانیشتووی تاران لەلایەن لەقی ۲۹ی دادگای بەناو ئینقلابی تاران سزای ساڵێک حوکمی تەعزیری بەسەردا سەپا.بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتیە تۆمەتی هاندان بۆ گەندەڵی، هاندان دژ بەڕژیم و تێکدانی نەزمی گشتی و پەیوەندی لەگەڵ کاناڵەکانی دژ بەری ڕژیم باس کراوە.

11 مانگ و 18 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

سزای ساڵێک زیندان بۆ سەر نگین چەپەریان

سزای ساڵێک زیندان بۆ سەر نگین چەپەریان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن