عیرفان شاهۆ زەهی یەکێک لە گیراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ڕەزبەری ۱٤۰۱ی هەتاوی و ئەندامی مزگەوتی مەکی لە شاری زاهیدانی سیستان وبەلوچستان لە لایەن سیستمی قەزایی ڕژیمی ئاخۆندی ئێران سزای ۹ مانگ زیندانی بە سەردا سەپێندرا. ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو لە ٤٥ ڕۆژی ڕابردوەوە لە زینداندا بووە.
هەروەها تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە بارەی ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەی حال وەش، عیرفان شاهۆ زەهی لە ۲٨ی خەزەڵوەری ساڵی ۱٤۰۲ لە ناو ناڕەزایەتییەکانی شاری زاهیدان لە لایەن هێزە بە ناو ئەمنییەکانەوە گیراوە ودوای ئەوی بە توندی لێدراوە دواتر بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراوە.