ڕۆژی یەک شەممە ۱۲ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی, لەسەر بانگهێشتی فەرمی ڕێکخراوی نەبەز, خاتوو زێنەب حوسەینی, بەرپرسی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران, بەشداری لە مەراسمێکی تایبەت لە ساختمانی شارەوانی شۆنبێرگی بەرلین کرد کە تێدا یەکەمین خەڵاتی ساڵانەی جەماڵ نەبەز،درایە خاتوو زارا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و زیندانی سیاسی پێشوو و ئەندامی بەڕەوەبەری فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی نۆژین.
لەم مەرسمەدا، خاتوو کانی محەممەدی خوشکی مامۆستا زارا بەنوێنەرایەتی ناوبراو، لەلایەن خوناو حاجوو، ئەندامی داوەری خەڵاتی ساڵانەی نەبەز جەماڵی وەرگرت.
شایەنی باسە کە مامۆستا زارا محەممەدی مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردیە، کە پێشتر لەلایەن دەزگای سەرکوتکەری قەزایی ڕژیم سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو. شایانی باسە کە سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی و هاوسەری خاتوو زارایش، لەم ماوەیەدا پێشوو سزای ۱۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.