پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی ۸ ساڵ و ۶ مانگ بەندکران بۆ سەر شەش هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ 

سەپاندنی ۸ ساڵ و ۶ مانگ بەندکران بۆ سەر شەش هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ 
دەنگی خەباتی کوردستان

عەبدولکەریم کاکۆل، سولەیمان شاروێرانی، خدر عەبدوڵڵاهی، عوسمان هەمزەزادە، ئارام شەعبان و فەخرەدین پوودات، لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئاخوندی بە کۆی گشتی سزای ٨ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان؛ لە ماوەی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدولکەریم کاکۆل، خەڵکی گوندی "حەسەننووران"ی سەر بە شاری شنۆ و سولەیمان شاروێرانی و خدر عەبدوڵڵاهی کە هەردووکیان دانیشتووی شنۆن، لەلایەن دادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە ئەو شارە هەریەکیان سزای ساڵێک بەندکردنیان بەسەدا سەپاوە.
هەروەها ئارام شەعبان، خەڵکی شاری شنۆ، سزای ٣ ساڵ و ٣ مانگ بەندکردن و فەخرەدین پوودات، خەڵکی گوندی "بەیتەریان" و عوسمان هەمزەزادە، خەڵکی گوندی "قوروچای"ی سەر بە شاری شنۆ، هەریەکیان سزای ٣ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بێدادگایە بە تۆمەتی ئەندامبوون و هاوکاریی یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی سزای بەندکرانی بەسەر ئەو هاووڵاتییانە سەپاندووە.

11 مانگ و 16 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەپاندنی ۸ ساڵ و ۶ مانگ بەندکران بۆ سەر شەش هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ 

سەپاندنی ۸ ساڵ و ۶ مانگ بەندکران بۆ سەر شەش هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن