خەباتمێدیا: بەرپرسێکی حکوومی لە شاری تیکابی سەر بە پارێزگای ورمێ، ئاماژەی بە بوونی ٧٦ کچ کردووە کە بەهۆی نەبوونی پشتیوانیی ماڵی و دەست رانەگەیشتن، لە خوێندن بێب
خەباتمێدیا: بەرپرسێکی حکوومی لە شاری تیکابی سەر بە پارێزگای ورمێ، ئاماژەی بە بوونی ٧٦ کچ کردووە کە بەهۆی نەبوونی پشتیوانیی ماڵی و دەست رانەگەیشتن، لە خوێندن بێبەرین.
بە وتەی "عەلی موکەڕەمی"، ئەو کچانە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵە و بەهۆی هەژاری خانەوادەکانیانەوە و نالەباری دۆخی جەستەییەوە، نەیانتوانیوە بخوێنن.
فەرمانداری شاری تیکاب وتویەتی کە ئەو ٧٦ کچە، خەڵکی گوندەکانی "گوێخاج، چۆپلی، ئاغەرە، قۆجە، قزقاپان و ئەحماوا"ن.
هەواڵدەری کوردپا: بەپێی بەرنامەی پێنجەمی پەرەپێدان، هەتا کۆتاییەکانی ساڵی ٩٤ی هەتاوی، دەبێ دیاردەی بێکاری لە ئێران بنەبڕ بکرێت، بەڵام ڕێکخراوی بازڕەسیی گشتیی وڵات لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە سەرەڕای رەوتی کەمکردنەوەی نەخوێندەواریی ئێران، ٧٥ ساڵی دیکە دەتوانین نەخوێندەواری بنەبڕ بکەین.