ڕۆژی چوار شەممە، ۱۵ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، جووتیار ئەشرەف زادە هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزا سەپێندراوەکەی ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندی نەغەدە کرا.
جێی باسە کە ئەم هاووڵاتیە بەتۆمەتی کۆبوونەوە بۆ تێکدانی نەزمی گشتی و تەبلیغات دژ بە ڕژیمی ئاخوندی لەلایەن دەزگای قەزایی بەناو شۆڕشی ڕژیم لە پیرانشار بەسێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا، کە ئەم سزایە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ۲۱ مانگ کەم کرایەوە.
هاوکات مەهوەش تەوەسولی هاوسەری جووتیار ئەشەرەف زادە، لەلایەن دەزگای قەزایی بەناو شۆڕشی ئەم شارە و بە هەمان تۆمەت، دووساڵ سزای چاودێری بە پێبەندی ئێلێکترۆنی بەسەردا سەپا.