نیکی هایلی، نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێک لە کاندیدەکانی پارتی کۆماری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٤، خوازیاری ڕوانگەیەکی یەکلاکەرەوەتر لەگەڵ ڕژیمی ئێران بوو.
ناوبراو لە چوارەمین دیبەیتی کاندیدەکانی کۆمارییەکان کە ڕۆژی چوارشەممە لە ویلایەتی ئەلاباما بەڕێوەچوو، وتی: ئامریکا دەبێ، جیاواز لە دەوڵەتی جۆ بایدێن، لەبەرانبەر زیادەڕەویەکانی ڕژیمی ئاخوندی هەڵوێستی توندتری هەبێت و بە مشتێکی بەهێز لە ڕژیمی ئێران بدین.