ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، بە پشتبەستن بە ئەنجامی دوایین ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەکانی، ڕایگەیاندووە کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم، دەستدرێژی و هەموو جۆرە توندوتیژییەکی سێکسی هاوتای شکەنجەدان و ڕەفتاری دڕندە و نامرۆڤانە و زەلیلکەری دیکەیان بۆ تۆقاندنی خۆپیشاندەرانی ئاشتی خواز، لە کاتی ڕاپەڕینەکانی ساڵی ١٤٠١دا بەکارهێناوە.