به‌داخ و په‌ژاره‌وه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، دایە ئایشێ عه‌زیزی، دایکی کاک به‌ختیاری عه‌زیزی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی سازمانی خه‌بات، له ته‌مه‌نی ٩١ساڵی و بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری بانه ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو دایکێکی دڵسۆز‌و نیشتمان دۆست بوو، كە به‌هۆی چالاکی و خه‌باتی به‌رده‌وامی کاک به‌ختیار له ڕیزه‌کانی سازمانی خه‌بات دا، ئازار‌و خەمی زۆری کێشا، به‌ڵام هه‌موو کات شانازی به‌وه ده‌کرد که ڕۆڵه‌که‌ی لە ڕیزی خه‌بات بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌که‌یان دا خەبات ده‌کا و ئەو ڕێگا پڕ سەروەریه‌ی هه‌ڵبژاردوه.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆی بۆ کۆچی دوایی دایە ئایشێ عه‌زیزی، سەرەخۆشی لە کاک به‌ختیاری عه‌زیزی و بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.