بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵییەکان, بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ۱۷ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، چەند مووشەکێک لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمهریکا لەناوچەی سەوزی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە. ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە، دوای لێدانی مووشەکەکان، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە دەوروبەر و نێو باڵیۆزخانەی ئەمهریكا چالاک كراوە.
دەگوترێ چەند مووشەکێک بەر باڵیۆزخانەکە کەوتوون و دۆخی لەناکاو ڕاگەیەندراوە.
تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆیان لەو هێرشە بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمهریکا لە عێراق ڕانەگەیاندووە.
لهماوهی رابردوودا تاقمی مقاوهمهی ئیسلامی سەر بە ڕژیمی ترۆریستی ئیران لە عێراق، هێرشەكانی سەر بنكە و بارەگاكانی ئەمریكای بە ئەستۆ گرتووبوو.