بەپێی ئەو ئامارانە کە لەلایەن ڕێخراوەکانی مافی مرۆڤ و سەرچاوه هەواڵیەکان بڵاو کراوەتەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم ۴۴ خوێندکار لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم گیراون.
لەکۆی گشتی ئەو خوێندکارانەی بەند کراون، ۱۷ حاڵەت کە یەکسانە بە ۳۹%ی ئو خوێندکاریانه ئافرەت بوون.
زۆرترین ڕێژەی ئەو خوێندکارانەی لەماوەی یازدە مانگی ڕابردوو بەندکراون گەیشتووەتە ۲۱ حاڵەت کە یەکسانە بە سەدا ۴۸ چالاکاکی خوێندکار کورد بوون.
جێی ئاماژەیە کە لەم ماوەیەدا لانیکەم شەش چالاکی خوێندکاری تورک و چوار چالاکی خوێندکاری بەلووچ لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم بەندکراون.