سەرچاوە ئیسرائیلییەکان باسیان لەوە کردووە کە لە ئەنجامی تەقاندنی مووشەکێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل لە شاری ئەلبەعس لە پارێزگای قەنتەیرەی سووریە، چوار بەکرێگیراو کوژراون.
ناسنامەی ئەو کەسانەی كوژراون تا ئێستا ئاشكرا نەكراوە، بەڵام هەندێک سەرچاوە ڕایانگەیاندووە کە ئەو بەکرێگیراوانە, کەسانی سەر بە سپای ترۆریستی پاسدارانی ئێران بوون.