جان فاینەر، جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لە وتارێکدا وتی: ئێمە پێمان وایە ڕژیمی ئێران لە پلاندانان و جێبەجێکردن و پێدانی دەرفەت بە حوسییەکانی یەمەن بۆ ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دژی ئیسرائیل و کەشتییەكان لە دەریای سوور بەشدارە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی هەروەها ڕایگەیاند، ڕێوشوێنی کۆتایی لە دژی حوسییەکانی یەمەن دەگیرێتەبەر، بەڵام ئەوە دەسەڵاتی ئاخوندی ئێرانە کە چەک بۆ ئەوان دابین دەکات.