تینا دڵجو، مامۆستای زانکۆ و چالاکێکی کۆمەڵایەتیی لەلایەن سیستمی قەزایی ڕژیمەوە یەک ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا تینا دڵجو، خەڵکی شاری ڕەشت، ناوەندی پارێزگای گیلان، لە لایەن دەزگای قەزایی بە ناو ئینقلابی ڕژیم لە ئەم شارە بە تۆمەتی تەبلیغات دژی ڕژیمی ئاخونی ئێران بە ساڵێک زیندانی سزادرا.
لە نێو نموونەکانی ئەو تۆمەتانەی کە خراونەته پاڵ تینا دڵجو، "چالاکی لە پەیجی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام" بێ ئەوەی وردەکارییەکان بخەنە ڕوو، بڵاوکرانەوە.
تینا دڵجو، مامۆستای زانکۆی ئازاد و یەکێک لە چالاکانی کۆمەڵایەتی و مەدەنیی گیلک، لەم دواییانەدا لەلایەن وەزارەتی ترۆریستی ئێتلاعات لە ڕەشت گیرابوو و چەند ڕۆژێکی لە زیندانی لاکان بەند کرابوو.