بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشەناوخۆییەکی خوێندکاران لە شاری سۆران لە هەریمی کوردستانی عێراق، چەند کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسیش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی هێندێك سەرچاوە، سێ کەس لە قوربانییانی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "دۆستان" سەر بە ناوچەی "شەپیران" لە شارستانی سەڵماسی کوردستانی ئێرانن.
ناوی ئەو كەسانە، عومران مورادی کوڕی بەختیار و بەهرام مورادی کوڕی نیزام و عەلی وریان کوڕی عارف پشتڕاستکراوەتەوە.
لە کاتێکدا هێندێك لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە کاتی ئەم ئاگرکەوتنەوەدا ١٤ کەس گیانیان داوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دروست لەسەر ژمارەی کوژراو و بریندارەکان و هەروەها هۆی ئەم ڕووداوە لەبەردەست دا نییە.