پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوشتنی ژنێکی لاو لە شاری ورمێ لەلایەن خەزووریەوە

کوشتنی ژنێکی لاو لە شاری ورمێ لەلایەن خەزووریەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

ژنێکی لاوی خەڵکی ورمێ بە ناوی ڕۆیا ئەمینی، (دوای ئەوەی بە ناکۆکی زارەکی ناوزەد کرابوو)، لەلایەن خەزووریەوە بە چەک کوژرا. 
ڕۆژی هەینی ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی,  ڕۆیا ئەمینی تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی هەنگەروانی سەر بە ناوچەی سیرۆ لە پارێزگای ورمێ، لەلایەن خەزووریەوە کوژراوە.
 بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ڕۆیا ئەمینی لە گوندی کورانە لەبەشی سیلوانای ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆ بە چەک لەلایەن خەزووریەوە کوژراوە.
 دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، تۆمەتبار شوێنه کەی جێهێشتووە و هەڵاتووه. هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی پاڵنەری کوشتنی ئەم ژنە کە بووەتە قوربانی توندوتیژی خێزانی، لەبەردەستدا نییە.

11 مانگ و 12 ڕۆژ و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوشتنی ژنێکی لاو لە شاری ورمێ لەلایەن خەزووریەوە

کوشتنی ژنێکی لاو لە شاری ورمێ لەلایەن خەزووریەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن