لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا کە دوێنی هەینی ۱۸ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی, بەڕێوەچوو، ئامریکا وەك یەکێک لە پێنج ئەندامە سەرەکییەکانی ئەنجومەنەکە، مافی ڤیتۆی دژی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی لە کەرتی غەززە بەکارهێنا و ڕەتیکردەوە پشتگیریی وەستانی جەنگەکە بکات.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ١٥ ئەندام پێکدێت کە ٥ لەوان هەمیشەیین و مافی ڤیتۆکردنی هەر بڕیارێكیان هەیە و دەتوانن دژی بوەستن کە ئەوانیش بریتین لە هەریەک لە وڵاتانی; ئامریکا، ڕووسیە، چین، بریتانیا و فەرانسە. ڕۆبەرت ود، کە نوێنەرایەتیی ئامریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات ڕایگەیاند، پڕۆژە بڕیارەکە ناواقعییە و هیچ دەرئەنجامێکی نابێت.