کاوە کەریمیان، لەچالاکانی ژینگەپارێزی کورد و ئەندامی ئەنجومەتی (سەوزی چیا)خەڵکی مەریوان لەلایەن ناوندی بەناو دادوەری ڕژیم سزای دووساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سپا.
ڕۆژی شەممە ۱۸ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، کاوە کەریمیان، یەکێک لەچالاکانی ژینگە پارێزی ناسراو لە مەریوان، لەلایەن ناوەندی بەناو دادوەری ڕژیم لە ئەم شارە بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لەحیزبە کوردیە دژبەرەکانی ڕژیم دووساڵ زیندانی ناڕەوا بەسەریدا سەپێندرا.
ئەم چالاکی ژینگە پارێزە، ڕۆژی یەک شەممە ۱۹ی خەرمانانی ۱۴۰۲ی هەتاوی لەلایەن هێزە سەرکوتکەر و ترۆریستەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران گیرا بوو و دواجار ناوبراو، ڕۆژی شەممە ۲۲ی ڕەزبەری ساڵی پێشوو، بەدانانی بارمتە هەتاکۆتایی دانیشتنەکان بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.
هەرلەم پەیوەندەدا،لەگەڵ کاوە کەریمیان، زیاتر لە ۳۴ ئەندامی دیکەی ئەم ئەنجومەنە لە دانیشتنی ساڵانەی ئەنجومەن لەلایەن هێزە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکانی شاری مەریوان گیران و لەلایەن بێدادگای ئەو شارە بۆ ژمارەیەکی زۆر لەو چالاکانە دۆسیەی ناڕەوا کرایەوە.