ناسر سوڵتانی خەڵکی پیرانشار بۆ بۆ تێپەڕاندنی سزای سەپێندراوی بەندکران, بانگهێشتی لقی یەکی دەزگای قەزایی و بەناو ئینقلابی ڕژیم لە ئەم شارە کرا.
نابراو، پێشتر لە لایەن ئەو دەزگا سەرکوتکەرە لە شاری پیرانشارەوە بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەكانی دژبەری ڕژیمی ئێران ٩ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران بە سەریدا سەپێندرابوو.