شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تەرمی دوو لەو هاووڵاتییانەی لە ئاگری باڵەخانەكەی سۆران گیانیان دا بۆ زێدی خۆیان گەڕایەوە

تەرمی دوو لەو هاووڵاتییانەی لە ئاگری باڵەخانەكەی سۆران گیانیان دا بۆ زێدی خۆیان گەڕایەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

درەنگانی شەوی ڕابردوو، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران تەرمی دوو هاووڵاتیی خەڵکی کوردستانی ئێران کە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران گیانیان دابوو، بەڕێكرانەوە بۆ زێدی خۆیان.
ڕۆژی هەینی لە قەزای سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر لە هەریمی كوردستان، ئاگر لە باڵەخانەیەك کە خوێندکاران و مامۆستای تێدا نیشتەجێبوون كەوتەوە، و بە هۆیەوە  ١٤ کەس گیانیان دا و حەوت کەسیش بریندار بوون. لەنێوی کوژراوەکاندا دوو كەس بە ناوەکانی بەهرام مورادی و عومران مورادی، کە مام و برازان، خەڵکی گوندی دۆستانی ناوچەی شپیرانی سەڵماسن لە پارێزگای ورمێ کوردستانی ئێران. جگە لەو دوو کەسە، کەسێکی دیکە کە گیانی داوە، خەڵکی کوردستانی ئێرانە و هاوژینەکەی خەڵکی کوردستانی سوریەیە کە هەردووکیان ڕۆژی شەممە لە گۆڕستانێکی سۆران بەخاکسپێردران.

11 مانگ و 12 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تەرمی دوو لەو هاووڵاتییانەی لە ئاگری باڵەخانەكەی سۆران گیانیان دا بۆ زێدی خۆیان گەڕایەوە

تەرمی دوو لەو هاووڵاتییانەی لە ئاگری باڵەخانەكەی سۆران گیانیان دا بۆ زێدی خۆیان گەڕایەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن