پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی 3جاش و ئەندامی سپای پاسداران لەپیرانشار

کوژرانی 3جاش و ئەندامی سپای پاسداران لەپیرانشار

خەباتمێدیا: سێ ئەندامی سپای پاسداران لە لایەن چەکدارانی نەناسراو درانە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژران.

خەباتمێدیا: سێ ئەندامی سپای پاسداران لە لایەن چەکدارانی نەناسراو درانە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژران.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە ١٨ی پوشپەر، گرووپێکی چەکداری نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر ٤ ئەندامی سپای پاسداران و سێ کەسیان کوژراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی بەوە کردووە کە لەو هێرشەدا ”حاسڵ ئەحمەدی“ ناسراو بە حاسڵە شێت سەرهەنگی سپای پاسداران و بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکانی سپای پیرانشار و دوو ئەندامی دیکەی سپا بە ناوەکانی ستار پیرۆتی و ئومید مەلازادە کوژراون و ئەندامێکی دیکەی سپا بە ناوی شۆڕش قادری بە سەختی پێکراوە.
جێی باسە کە ئەو چوارکەسە لەناو ماشینەکەیاندا لە شەقامی سەردەشت و لە نزیک ترمیناڵی سەردەشت لەلایەن پۆلێک کەسی نەناسراوەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە.
حاسڵ ئەحمەدی یەکێک لەو ئەندامانەی سپای پاسدارانە کە لە ئەزیەت و ئازاری بنەماڵەی چالاکانی سیاسی و مەدەنی و هەروەها تیرۆری ئەندامانی حیزبە کوردستانییەکان ڕۆڵی هەبووە. هەواڵدەری هەنگاو: میدیاکانی نزیک لە سپای پاسداران کوژرانی ئەو سێ ئەندامەی سپای پاسدارانیان پشتڕاست کردووەتەوە.


5 ساڵ و 4 مانگ و 11 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی 3جاش و ئەندامی سپای پاسداران لەپیرانشار

کوژرانی 3جاش و ئەندامی سپای پاسداران لەپیرانشار



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن