پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مافی مرۆڤ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پێشێل كراوە 

مافی مرۆڤ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پێشێل كراوە 
xebatmedia.com

ماردین زاهدی 
 ۱۰ی دیسامبر رۆژی جیهانی مافی مرۆف بیانوێك بوو بۆ ئەوەی كورتە باسێك لە سەر ئەو ڕۆژی جیهانییە بنووسم كە بە بۆ چوونی من تەنیا لە بەڵگەنامەو ڕۆژمیرەکاندا وەک رۆژی جیهانی جاڕنامەی مافی مرۆڤ پێناسە دەکرێ و بە داخەوە كار بە خاڵ و بەند و بنەماكانی ئەو ڕۆژە ناكرێ‌. 
پاش دەستپێکی دەورانی مودێڕنیتە لە سەدەی ۱۷ی زایینی و لە دوای ئەو گۆڕانکاریە ئەساسی و بنەڕەتیانەی بە سەر جیهاندا هات, مرۆڤ و مافی مرۆڤ ڕوانگەیەکی جیاواز و دروستتری بەخۆیەوە بینی. پاش کۆتایی شەڕی دووهەمی جیهانی و لە ۱۰ی دیسامبەری ۱۹۴۸ بۆ یەکەم جار لە شاری پاریس جاڕنامەی مافی مرۆڤ پەسەند کراو، وا دیاری کرا کە هەموو مرۆفێك لە جیهان مافی هەبێ‌. خاڵەکانی ئەم جاڕنامەیە، بارەکانی سیاسی, مەدەنی, ئابوری و کۆمەڵایەتی لەخۆ گرتوە و ڕەوایی بە چالاکی مرۆف لە هەموو ئەو خاڵانەدا ئەدات. ئەو خاڵانە لە وڵاتانی پێشکەوتوو و خاوەن دیموکڕاسی تا ڕادەیەکی زۆر و بەرچاو جێبەجێ كراوە و خەڵک دەتوانن ئازادانە کەڵکی لێ‌ وەربگرن. بەڵام ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت وڵاتێک وەک ئێران کە بە دەستی ئاخوندە دیکتاتورەکان داگیرکراوە, مافی مرۆڤ تەنیا دەستەواژەیەکە و خەڵک لە سەرەتایی ترین مافەکانیان بێبەشن.
دەسەڵاتدارانی ئێران زیاتر لە ۴۵ ساڵە سەرکوت و چەوسانەوەیان کردۆتە بنەمای هەڵسووکەوتیان لەگەڵ خەڵک و هیچ مافێکیان پێی نادەن و جوابی هەر ناڕەزایەتیەکیش بە گرتن و بەندکران و شکەنجە و ئیعدام ئەدەنەوە. 
بەدڵنیاییەوە کە لە دەسەڵاتێکی تا ئەو ڕادەیە بێ بەزەیی و چەق بەستوو, لەوە زیاتریش چاوەڕوان ناکرێت و زۆر ڕوونە کە ئەو دەسەڵاتە چارەنوسی ڕووخان و زبڵدانی مێژوو دەبێ. بەڵام ئەوی دەمهەوێ لێرەدا باسی لێوە بکەم, هەڵوێستی جیهانی خاوەن دیموکڕاسی و ناوەندەکانی پارێزگاری لە مافی مرۆڤ و یونسکۆ دەگرێتەوه. چەندین ساڵە کە خەڵک بێوچان لە بەرانبەر ئەو دەسەڵاتە خەبات دەکەن و کومەڵگەی جیهانی شایەتحاڵی جینایەتەکانی ئەو رژیمەیە، تەنانەت لە سەردەمی شۆڕشی ژینا, کە سەرکوتی دڕندانەی ئەو دەسەڵاتە لە بەرانبەر بە خەڵکی مافویستی ئێران زۆر بە ڕوونی میدیایی و دێکۆمێنتی بڵاو کرایەوە، ڕێژەیەکی بەرچاو لە کەسایەتیە دیار و بەرچاوە سیاسیەکان و سلبریتیەکان و خەڵکی مەدەنی و هتد بە شێوەیەکی گشتگیر پشتیوانیان لەو خەباتە مافخوازانەیانە کرد. هەرچەند کە ئەمە تەنیا یەک ڕووی بابەتەکەیە و پێویست بوو و پێویستە وڵاتانی خاوەن دەسەڵات و یەکیەتی ئوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان و ناوەندەکانی پارێزگاری مافی مرۆڤ هەڵوێستی جیددی تریان بەرانبەر بەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرەدا هەبێ‌ کە پاش ئەو هەموو جینایەت و کوشتارە، ئێستاش ڕاشکاوانە ڕێژەی ئیعدام و سەرکوت و کوشتنی کۆڵبەرە بێتاوانەکانی گیاندۆتە لوتکە. جینایەتەكانی ترۆریستەکانی سپای پاسدارن و ئیتلاعات و بەکرێگیراوانی دیکەی دەسەڵات لە ناوخۆی ئێران و لە ناوچەكەو جیهاندا, پێویست دەکات ئەو جینایەتکارانە بە گشتی بخرێنە لیستی ترۆریستی و بەترۆریست ناساندنیان، ببێتە هۆی زیاتر تەریك كەوتنەوەی ڕژیمی ئێران بەلام بە داخەوە لە لایەن هێندێك وڵات بەپێچەوانە هەندێک جار دەبینین کە چەند بەرپرسایەتیەکیش لە نەتەوەیەکگرتووەکان بەو ڕژیمه جینایەتکارە ئەدرێت کە پێچەوانەی خاڵەکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤە.
مافی مرۆڤ و چالاکی سیاسی مافێکە کە ڕژیمی ئێران نەتەنیا لەو وڵاتەدا قەدەغەی کردووه, بەڵکوو تەواوی هەوڵی خۆی ئەدات کە حكومەتی وڵاتانی دراوسێ بخاتە ژێر فشار تا ئەوانیش مافە مرۆڤانەکانی دانیشتوانی ووڵاتەكەیان زەوت بكەن. 
ڕاستی ئەوەیه کە کۆمەڵگەی جیهانی ئەرکی سەرشانیەتی کە پشتگیری لە بەڕێوەچوونی مافی مرۆڤ لە هەموو جیهان دا بکات و بەرانبەر بە ئەو جینایەتانە کە ڕوو ئەدات هەڵوێستێکی بەجێتر و دروست تری هەبێ. خەڵکی كوردستان و ئێران کە زۆرترین زوڵمیان لێ کراوە, بڕیاری خۆیان بۆ گۆڕان و لە ناوبردنی ئەو حکومەتە داوەو بە دڵنیایەوە خەباتی مافخوازانەیان سەردەکوێ. بەڵام پشتگیریە جیهانیەکان دەتوانێت خەسارەکان کەمتر بکاتەوەو ئەگەر بە تەواویش نەبێ‌،لانی كەم دەکڕی بەشێك لە بەندە ئەساسیەكانی جاڕنامەی مافی مرۆف لەو وڵاتنەدا كاری پێ‌ بكرێ‌.

11 مانگ و 10 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مافی مرۆڤ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پێشێل كراوە 

مافی مرۆڤ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پێشێل كراوە 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن