موعید ساعدی برای شەهید سارینا ساعیدی، یەکێک لە قوربانییانی شۆڕشی ژینا، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیم لە شاری سنە, بە تۆمەتی تەبلیغات دژ به ڕژیم بانگهێشت کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، پێویستە ئەم مێرمنداڵە تەمەن ١٥ ساڵە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی سەرماوەز لەو بێدادگایە ئامادەبێت.
سارینا ساعدی، تەمەن ١٦ سڵ لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو لە ٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١، بەهۆی لێدانی هێزە سەرکوتکەرەکان بە باتۆم لە سەری، تووشی خوێنبەربوونی مێشک بوو، و دوای ڕۆژێك مانەوە لە نەخۆشخانە شەهید کرا.