دیاکۆ ئاکوش ئالبلاغی، خەڵكی مەهاباد و تەمەن ٣٦ ساڵ و یەكێك لەو هاووڵاتییە کوردانەی کە لە شۆڕشی ژینادا چاوی بریندار ببوو، دوای ساڵێک لە فشاری بەردەوامیی دامەزراوە بەكرێگیراوەكانی ڕژیم و چەند جار بانگهێشت كردنی بۆ ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات، ناچار بوو ئێران بەجێبهێڵێت. ئەم لاوە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شاری مەهاباددا ٨٠٪ بینینی لە چاوی چەپیدا لەدەستداوە و تەندروستیی چاوی ڕاستیشی لە مەترسییەکی گەورەدایە