پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

برای کادرێکی دڵسۆزی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد

برای کادرێکی دڵسۆزی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد

خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵ رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 19ی پووشپەڕی 1398ی هەتاوی، کاک قادری شەریفی براگەورەی کاک جەلال شەریفی بەرپرسی کۆمیتەی فیندلاندی سازمانی خەباتی

خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵ رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 19ی پووشپەڕی 1398ی هەتاوی، کاک قادری شەریفی براگەورەی کاک جەلال شەریفی بەرپرسی کۆمیتەی فیندلاندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی شاری سنە لە تەمەنی 76 ساڵێدا کۆچی دوایی کرد.
کاک قادری شەریفی خەڵکی کانی سووری ناوچەی بانە و مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی رێبازی سازمانی خەبات بوو وە هەتا دوا هەناسە وەفادار بە رێبازی مامۆستا شێخ جەلالی حسەینی و سازمانی خەبات مایەوە و ئەمرۆ لە نێو ئاپۆڕای دۆستان و کەس و کار لە گۆرستانی کانی سوور ئەسپەردە کرا.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک قادری شەریفی پرسە و سەرەخۆشی بە خانەوادەیان بە تێکڕاو کاک جەلالی شەریفی بە تایبەت و دۆستانیان رادەگەێنی و لەم کۆستەدا خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێ‌.
إنالله وانا ألیه راجعون


5 ساڵ و 4 مانگ و 11 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

برای کادرێکی دڵسۆزی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد

برای کادرێکی دڵسۆزی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن