سەمیرا سەبزیانفەرد, بەندکراوێکی بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین کە ۱۰ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی مێردەکەی, سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو, بە مەبەستی لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەو.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ, ڕۆژی دووشەممە ۲۰ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی, ناوبراو کە بەندکراوێکی خەڵکی خوڕەم ئاوایە, بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی مێردەکەی لە شاری مەلاردی سەر بە پارێزگای تاران گیراو دواتر سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا و دوێنی دووشەممە بە مەبەستی لەسێدارەدانی, بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزراوە و وێڕای هەوڵەکانی بۆ ورگرتنی ڕەزامەندی خانەوادەی کوژراو, بێ ئاکام ماوەتەوە و گیانی ئەم بەندکراوە لە مەترسیدایە.