ڕوحوڵڵا زەهرەوەند، باوکی میلاد زەهرەوەند،لاوی ناڕازی کە بەشێوەی نهێنی لەسێدارە درا بوو، بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان گواستراوەتەوە.
ئەم باوکە دادخوازە لە ڕۆژی بەخاک سپاردنی کوڕەکەی لەلایەن ترۆریستانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شاری مەلایەر بەندکرا بوو.
خانەوادەی دادخوازی میلاد زەهرەوەند، لە ژێر فشاری توندی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەر ڕاگەیاندنێک لەسەر بدۆخی كوڕەكەیان بوون و هەڕەشەیان لێکراوە.
میلاد زەهرەوەند، بە تۆمەتی "کوشتنی بەکرێگیراوێکی حکوومەتی" بە ناوی عەلی نەزەری لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە ڕۆژی ٢ی سەرماوەز ١٤٠٢ لەسێدارە درا.