لەدرێژەی تەقەی ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیمی خوێنڕێژی ئاخوندی بۆ سەر کۆڵبەران, ڕۆژی سێشەممە ۲۱ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی, کۆڵبەرێکی خەڵکی بلەزان سەر بە شاری پاوە, بە ناوی فەردین, لە سنوری نەوسوود تەقەی ڕاستەوخۆی لێی کراوه و بەو هۆیەوە بریندار کراوە. هەروەها هەر لەو ڕۆژەدا کۆڵبەرێکی دیکه بەناوی مەنسوور سولەیمانی تەمەن ۳۶ ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەهۆی تەقینەوی مین بریندار بووه و ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۲ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی, حەبیب ڕەزایی، تەمەن ٥٢ ساڵ، خەڵکی گوندی عەلی یەعقوب دانیشتووی جوانڕۆ، بەهۆی سەختیی برینەکانی كە بەهۆی گوللـەی ترۆریستەکانی حکوومەتی ئاخوندی ئێران بریندار ببوو گیانی دا.