مەولەوی عەبدولحەمید، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی: ئەو کارەی هێزە سەربازی و سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە هەڵکوتانە سەر دوو قوتابخانەی ئایینی لە زاهیدان و گرتنی دەیان قوتابیی خوێندنی ئایینی, دەریخست کە دەسەڵاتدارانی ناوچەكە بە پێچەوانەی بانگەشەکانیانەوە، لە خەمی ئارامی خەڵکی پارێزگاکەدا نین.
جێی ئاماژەیە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی, هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر دوو خوێندنگەی "مەولەوی عەبدولعەزیز" و "ئەبووزەر غەفاری" لە زاهیدان و لانیکەم ٢٥٣ خوێندکاری بەلووچیان بە لێدان و توندوتیژی گرتووە.
کاناڵە هەواڵدەرییەکانی سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران خوێندکارە بەندکراوەکانی وەکوو ترۆریست لە قەڵەم دا و ڕایانگەیاند کە ئەو کەسانە لە کاتی ڕێکخستنی کردەوەی ترۆریستیدا گیراون