به داخەوە حاجی عەبدوڵای موچە پێشمەرگەی هێزی بەرگری و دڵسۆزی سازمانی خه‌بات له گوندی مووچه‌ی سه‌ر به شاری بانه کۆچی دوایی کرد.
کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی و سەرکردایەتی و هۆگرانی سازمانی خەبات پڕ به‌دڵ سه‌رخۆشی له بنه‌ماڵه و که‌سوکاری و خه‌ڵکی مووچه‌و بناری سورکێو ده‌که‌ن. بێگومان کۆچی دوایی حاجی عبدوڵای فه‌ره‌جی، جێگەی خەم و پەژارەی دڵسۆزانی ڕێبازه پاک و بێگه‌رده‌که‌ی سازمانی خەباتە. بە تایبەت کە حاجی عبدوڵا ئه‌ندامێکی دڵسۆز و وه‌فاداری سازمانی خه‌بات بوو، هەر لە سەرەتای دامەزرانی سازمانی خەباتەوە ئەندامێکی تێکۆشەر و جێگه‌ی متمانه و باوه‌ڕ، لە ناوچەدا کاری دەکرد و لە ھاندانی خەڵك بۆ ڕاپەراندنی ئەرکی شۆڕش و خەبات دەورو کاریگەری ھەبوو، هه‌رو‌ه‌ها له‌چه‌ندین شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌کانی دژی داگیرکه‌رانی کوردستان، شانبه‌شانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی سازمانی خه‌بات به‌شداربوه.
لە خوای گەورە داواكارین دوامەنزڵی بەهەشتی بەرین بێ.