پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

فەریدە وەیسی بۆ دۆسیەیەکی نوێ  بانگهێشتی بێ دادگای دێولان کرا

فەریدە وەیسی بۆ دۆسیەیەکی نوێ  بانگهێشتی بێ دادگای دێولان کرا
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

فەریدە وەیسی، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری دێگولان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری دامەزراوەی پەروەردەیی ڕەزنۆباری زانست بە تۆمەتی گوماناوی لە دۆسیەیەکی نوێدا لەلایەن سیستەمی قەزایی گەندەڵی ڕژیمی ئاخوندی بانگهێشت کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە خەبات مێدیا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەزی  ١٤٠٢ی هەتاوی فەریدە وەیسی، چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان،  بانگهێشتی لەقی یەکەمی دادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە ئەم شارە کرا.
فەریدە وەیسی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەپەیوەند بەو تۆمەتەی کە لێ دراوە نووسیویەتی: قازی حەیدەری منی پێشتر لەژێر ناوی ژن وشیاری بڵاو کرابوویەوە تۆمەتبار کرردووە. 
 ئەم چالاکە مەدەنییە ڕایگەیاندووە کە ناوەرۆکی زانستی ژن وشیاری ئاکامی لێکۆڵینەوەی زانستی و بەدەستهێنانی هەوڵی ١٧ ساڵە لە دوای خوێندنی لە زانکۆیە، ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێکی ئەم توێژینەوەیە پەیوەندی بە ساڵانی ١٣٨٦ و ۱۳۸۷ی هەتاویەو پەیوەندی بە پێگە و دۆخی تایبەتی ژنانی کوردستانەوە هەیە.
بەپێی ئەوەی فەریدە وەیسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی خۆی ڕایگەیاندووە، دانیشتنی داهاتوو لەسەر تۆمەتە ساختە و وەپاڵنراوەکانی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت.
پێشتریش ڕۆژی شەممە ٢٤ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی, فەریدە وەیسی لەگەڵ سیروس عەباسی هاوسەری، لەلایەن هێزە  سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ترۆریستی لە شوێنی کارەکەی گیرا بوو. ئەم ژن و مێردە دوای دوو مانگ لە گیران دواتر بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تۆمەنی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنیان بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

11 مانگ و 5 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فەریدە وەیسی بۆ دۆسیەیەکی نوێ  بانگهێشتی بێ دادگای دێولان کرا

فەریدە وەیسی بۆ دۆسیەیەکی نوێ  بانگهێشتی بێ دادگای دێولان کرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن