یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئوروپا یەکەم سزاکانی خۆی بەسەر ئێران دا سەپاند

ئوروپا یەکەم سزاکانی خۆی بەسەر ئێران دا سەپاند

خەباتمێدیا: هەواڵدەری ڕۆیتەرز رایگەیاند: رۆژی سێ شەممە 18ی پووشپەڕ، وڵاتە زلهێزە ئوروپاییەکان، یەکەم هەنگاویان پاش سزاکانی سەر رژیمی ئاخوندی، بەهۆی پێشێلکردنی ب

خەباتمێدیا: هەواڵدەری ڕۆیتەرز رایگەیاند: رۆژی سێ شەممە 18ی پووشپەڕ، وڵاتە زلهێزە ئوروپاییەکان، یەکەم هەنگاویان پاش سزاکانی سەر رژیمی ئاخوندی، بەهۆی پێشێلکردنی بەرجام هەڵگرت، و رێگەیەکی نوێیان بۆ چارەسەری خاڵ و بەندە پێشێلکراوەکانی بەرجام گرتەبەر. وەزیرانی دەرەوەی ئینگلستان،فەرانسەو ئاڵمان لەگەڵ سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی هاوپەیمانی ئورووپا، راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە رژیمی ئێران کۆمەڵێک چالاکی گرتۆتەبەر کە پێچەوانەی بەرجام بووە. ئەو هەواڵدەرییە هەروەها ووتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە دروست کردنی کۆمیسیۆنێکی هاوبەش لەوانەی بەرجامیان واژۆ کردوە، یەکەم هەنگاویان کە لە دوای هەنگاوی ئەو پڕۆسەی کە لە بەرجامیش هاتوە هەڵگرتوە کە پێدەچێت ببێتە هۆی گەڕانەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتیەکان.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای لە رژیمی ئێران کردووە تا توانا سازیە زیادەکانی کە دەبێتە پێشێلکردنی بەرجام بگەرێنێتەوە حاڵەتی یەکەم. هەواڵدەری رۆیتەرز ئاماژەی بەوە داوە کە وتەبێژێکی ئەم یەکێتیە وتویەتیØ› ئێمە داواکاریمان لە ئێران دووپات دەکەینەوە و یان بەردەوام دەبین لە داواکانمان لە رژیمی ئێران تا هەنگاوی زیاتر بۆ زەعیف کردنی بەرجام هەڵ نەگرێت، داوا لەم رژیمە دەکەین تا هەموو ئەو چالاکیانەی کە لەگەڵ بەرجام یەک ناخوێنێتەوە بوەستێنێت و بیگەڕێنێتەوە.


5 ساڵ و 4 مانگ و 13 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئوروپا یەکەم سزاکانی خۆی بەسەر ئێران دا سەپاند

ئوروپا یەکەم سزاکانی خۆی بەسەر ئێران دا سەپاند



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن