ئارمیتا پاویر، چالاکی خوێندکاری و یەکێک لە بەندکراوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، کە ماوەیەک پێش ئێستا لە گرتووخانەی ناوەندی تەورێز مانی لە خواردن گرتبوو، لە لایەن سیستەمی گەندەڵی قەزایی ڕژیم بە یەک ساڵ و دەمانگ و حەفدەڕۆژ زیندان مەحکووم کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە خەبات مێدیا، ئارمیتا پاویر، چالاکی خوێندکاری زانکۆی مەدەنی ئازەربایجان، لەم دواییانەدا لە لایەن بێدادگای بەناو شۆڕشی ئازەرشارەوە بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە خامنەیی جەللاد لە تۆڕی کۆمەڵایەتیەکان، سزای ساڵێک و سێ مانگ و یەک ڕۆژ و هەروەها لەپەیوەند بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژ بە ڕژیمی ئێران حوکمی حەوت مانگ و شانزە ڕۆژ زیندان و بە گشتی بە ساڵێک و ١٠ مانگ و ١٧ ڕۆژ سزای داسەپاو مەحکووم کراوە.