بە پێی هەواڵی گەیشتوو کاک خالیدی حەسەنی کوڕی مام ئیبراهیم خەڵکی گوندی ماماڵی ناوچەی بانە و ئەندامی دڵسۆزی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و برای شەهید رەسووڵ حەسەنی، بە هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کردووە.
لە دوای پەلاماری هێزە داگیرکەرەکانی خومەینی بۆ سەر کوردستان گەلی کورد بۆ گەیشتن بە مافەکانی و دیفاع لە کوردستان خەبات و بەربەرەکانی لە بەرانبەر هێزە داگیرکەرەکان دەست پێی کرد.
، کاک خالید حەسەنی وێڕای سەدان لاوی دیکەی کورد، چەکی پڕ شانازی پێشمەرگایەتی لە ریزی پر سەروەری سازمانی خەباتدا لە شان کرد و هەتا شەهید بوونی شەهید رەسووڵی براگەورەی، دڵسۆزانە درێژەی بە کار و ئەرکی شۆڕش دا. بەڵام لە دوای شەهیدبوونی کاک رەسووڵ بە ئیجازەی سازمان و بۆ هاوکاری باوک و خانەوادەکەی گەڕایەوە بۆ ناوخۆی وەڵات، بەڵام لە دوای گەڕانەوەیشی وەکوو ئەندامێکی دڵسۆز و خەباتی بەردەوام بوو لە ئەرکە سازمانیەکانی.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک خالیدی حەسەنی پرسە و سەرەخۆشی بە خانەوادە بەڕێزەکەی، کەس و کار و خەڵکی تێکۆشەری ماماڵ و ناوچەی بانە،ڕادەگەێنێ و لە خوای گەورە داواکارە رۆحی کاک خالید بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە خانەوادە و کەس و کاری بدات.