بەکرێگیراوانی ڕژیم لە کردەوەیەکی ترسەنۆکانەدا, گڵگوی سێ کەس لە شەهیدانی شۆڕشی ژیانایان لە شاری دێگولانی کوردستان تێكداوە. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، جگە لەو زیانانەی بە گۆڕی ڕەزا لوتفی، موحسین نیازی و شادمان ئەحمەدی کەوتووە، ناوچەی دەوروبەری گۆڕی ئەو لاوە شەهید کراوانەش بە ئامێری هەڵکەندن هەڵکەندراوە، بۆ ئەوەی جارێکی تر پڕ نەبێتەوە، خاکەکەی گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی تر. ئەم کارە پێشتریش لەلایەن دامودەزگاکانی حکوومەتەوە ئەنجامدراوە بۆ بڕینی ڕێگەی گەیشتن بە گۆڕی شەهیدەكان.