پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز

پەیامی بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز
دەنگی خەباتی کوردستان

پیرۆز بێ‌ ڕۆژی  هەڵكردنی ئاڵای كوردستان 
هاونیشتمانیانی كوردستان!
خەباتكارانی رێگەی ئازادی و ڕزگاری!
لە مێژووی خەباتی مافخوازانەی خەڵكی كورد لە كوردستانی ئێران چەندین بۆنەو یادی مەزن و درەوشاوە هەن كە هێماو پێناسەی نەبەزی و خۆڕاگری و بەردەوام بوون لە تێكۆشانە تا گەیشتن بە رزگاری.
یەكێك لەو ڕۆژو یادە بەرزانە، هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە شاری مەهاباد  لە لایەن شەهید پێشەوا قازی محەممەدی  سەرۆك كۆمار بوو.
ئەگەر چی ئاڵای كوردستان تەنیا لە چەندین شارو ناوچەی كوردستان  هەڵكرا،بەڵام  بۆ هەموو خەڵكی كورد جێگەی دڵخۆشی و هومێدو شانازی تێكڕای هاونیشتمانیان بوو.
ئەمڕۆ لە كاتێكدا یادی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بەرز ڕادەگرین كە گەلی كورد لە كوردستانی ئێران لە تێكۆشان و خەبات لە بەرانبەر ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی شێلگیرانە بەردەوامە. بەتایبەت لە یەك ساڵ و نیوی رابردووداو بە دەستپێكردنی شۆڕشی ژینا، شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، جەماوەری كوردستان و گەلانی دیكەی ئێران لە هەر دەرفەتێك كەڵكیان وەرگرتوە تا توڕەیی و بێزاریان لە بەرانبەر دەسەڵاتی جینایەتكارو ملهوڕی ئاخوندەكان لە ئێران نیشان بدەن. مقاومەتی جەماوەری قارەمان، سەرەڕای سەركوت و چەوسانەوەی بێ‌ بەزەییانەو پەرە پێدانی جینایەت،ترۆری تیكۆشەران و زیندانی كردن، شكەنجەو ئیعدامی بێ‌ تاوانان، دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی بە خەیاڵی خاویان پێی یان وابوو دەتوانن بە كوشتن و هەڕەشەو ترۆری تێكۆشەرانی ڕێگەی ئازادی و سەركوتی هاونیشتمانیانی كوردستان و تێكڕای خەڵكی ئێران،كۆتایی بە ناڕەزایەتی و خەباتی مافخوازانەی خەڵكی كوردو تێكڕای نەتەوەكانی ئێران بێنن بەڵام بە پێچەوانەی ویستی دەسەڵاتدارانی ڕژیم، هەڕەشەو سەركوت و ئیعدام، نەك كاری نەكردە سەر ورەی بەرزی جەماوەری ئازادیخواز، بەڵكو بووە هۆی توڕەیی و ناڕەزایەتی و زیاتر سوور بونیان لە خەبات و تێكۆشان لە دژی ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرو ستەمگەرە.
 لە یادی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە ۲۶ی سەرماوەز, سڵاو و درود دەنێرم بۆ رۆحی پێشەوا قازی محەممەدو تێكڕای ئەو تێكۆشەرانەی كە لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان دەوریان گێڕاوە.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
۲۶ ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی كۆچی خۆری

11 مانگ و 4 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز

پەیامی بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن