فایەق یووسفی، ئەندامی گرووپی شاخەوانی هەڵۆ و زیندانی سیاسی پێشوو وخەڵکی شاری سەقز، لە لایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانەوە بە فێڵی سکاڵای ڕووداوی هاتووچۆ، پاش بانگهێشتی لەلایەن یەکێک لە بنکەکانی پۆلیس, هەڵیان کوتاوەته سەر ماڵی ناوبراو و ئۆتۆمبێل وماڵەکەیان پشکنین کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە فایق یووسفی لە شاری سەقز، بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە لایەن بنکەی ١١ی پۆلیسی سەقزەوە ئاگادار کرایەوە کە بە هۆی سکاڵایەک لەبارەی ڕووداوێک، پێویستە خۆی بەو ناوەندە بناسێنێ. دواتر سەعاتی ١١:٠٠ی شەو، کاتێک ناوبراو لە ماڵەوە نەبوو، ١٥ کەس لە هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و ماڵ و ئۆتۆمبێلەکەیان پشکنین کردووە.