شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی سزای ۱۱ ساڵ بەندکران بۆ سەر سەجاد ئیمان نژاد 

سەپاندنی سزای ۱۱ ساڵ بەندکران بۆ سەر سەجاد ئیمان نژاد 
دەنگی خەباتی کوردستان

سەجاد ئیمان نژاد، هاووڵاتی ناڕازی خەڵکی تەورێز و دانیشتوی ئەردەبیڵ و لە گیراوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن سیستەمی گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئێران ۱۱ ساڵ بەندکران و دووملیارد و حەوسەد ملیۆن تمەن دیە بەسەریدا سەپاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی خەباتمێدیا، سەجاد ئیمان نژاد، تەمەن ۳۴ ساڵ و دانیشتووی تاران لەلایەن لەقی ۲۸ی بێدادگای بەناو شۆڕشی ئەم شارە بەتۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی،  ۱۱ ساڵ بەندکرانی ناڕەوای بەسەردا سەپاوە.
تۆمەتی سەجاد ئیمان نژاد کارناسی بیناسازی لەسەر بابەتی دیەی حەوت کەس لە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم باس کراوە، بەکۆی گشتی دانی دووملیارد و حەوسەد ملیۆن تمەنی بەسەردا سەپاوه، لەگەڵ ئەوەی سێ سەکەس لەو کەسە سکاڵاکەرانە ڕایانگەیاندووە کە سەجاد هیچ مەترسیەک یان زەربەیەکی لەئێمە نداوە، تەنیا بەهۆی بوونی کارتی کەم ئەندامی سکاڵایان لەسەر ئەم کەسە تۆمار کردووە.
جێی باسە کە سەجاد ئیمان نژاد، ڕۆژی ۱۶ی ڕەزبەری ۱۴۰۱ی هەتاوی، لە شۆۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە ناوچەی سادقیە لە تاران گیرا و سەرەتا بۆ گرتووخانەی گەورەی تاران و دواتر گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئێڤین.

11 مانگ و 5 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەپاندنی سزای ۱۱ ساڵ بەندکران بۆ سەر سەجاد ئیمان نژاد 

سەپاندنی سزای ۱۱ ساڵ بەندکران بۆ سەر سەجاد ئیمان نژاد 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن