پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خستنە خواری ۱۵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری حوسییەکانی لەلایەن هێزەکانی ئامریکا و بریتانیا

خستنە خواری ۱۵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری حوسییەکانی لەلایەن هێزەکانی ئامریکا و بریتانیا
دەنگی خەباتی کوردستان

فەرماندەیی ناوەندیی سپای ئامریكا (سێنتكام) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو کەشتییەی کە بە مووشەکی ڕێنماییکراوی کارنی تەیار کراوە، ١٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە لە دەریای سوورەوە هەڵدرابوون، خستە خوارەوە.
خەروەها گرانت شاپس، وەزیری دیفاعی بریتانیا ڕایگەیاند، کەشتییەکی هێزی دەریایی بەریتانیا لە دەریای سوور، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی گومانلێکراوی هێرشبەر کە کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سووری کردبووە ئامانج، خستووەتە خوارەوە.
ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: کۆمپانیای ئێچ ئێم ئێس دایمۆند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی گومانلێکراوی هێرشبەری کە بە هەڵدانی مووشەکێکی سی واپر, کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سووری کردبووە ئامانج، سەرکەوتووانە لەنێوبرد.

11 مانگ و 4 ڕۆژ و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خستنە خواری ۱۵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری حوسییەکانی لەلایەن هێزەکانی ئامریکا و بریتانیا

خستنە خواری ۱۵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری حوسییەکانی لەلایەن هێزەکانی ئامریکا و بریتانیا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن