پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی دایك و دڵسۆزێكی پێشمەرگەو سازمانی خەبات

كۆچی دوایی دایك و دڵسۆزێكی پێشمەرگەو سازمانی خەبات
دەنگی خەباتی کوردستان

بە داخەوە دادە مەلەك ئیبراهیمی ناسراو بە دوكتور مەلەك، پشتیوانی سازمانی خەبات و دڵسۆزی سكرتێری گشتی سازمان لە شاری بانە كۆچی دوایی كرد.
دوكتور مەلەك ئیبراهیمی لەو ئافرەت و  شێرە ژنانە بوو كە بە بێ ترس لە دەسەڵاتی 
دیكتاتۆری ئاخوندی و خۆفرۆشانی، هاوكاری  پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات ی دەكرد.
خوالیخۆشبوان خوشكە مەلەك و مام عەبباسی هاوژینی و ئەندامانی خانەوادەكەیان، دڵسۆزو خەمخۆری سازمانی خەبات و هێزی پێشمەرگە بوون.
كاك بابەشێخ حوسەینی و تێكۆشەرانی ڕیزەكانی سازمانی خەبات بە بیستنی هەواڵی دایكە مەلەك خەمبارن و پرسەو سەرەخۆشی بە خانەوادەی مام عەبباسی هەڵۆ خەڵكی شاری بانەو شاری ڕەبەت و دەوروبەری و خەڵكی دێی هەڵۆ ڕادەگەێنن.
دوامەنزڵی بەهەشتی بەرین بێ‌

11 مانگ و 3 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

كۆچی دوایی دایك و دڵسۆزێكی پێشمەرگەو سازمانی خەبات

كۆچی دوایی دایك و دڵسۆزێكی پێشمەرگەو سازمانی خەبات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن