کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی بە نووسینی بەیاننامەیەک یاسای حیجابی زۆری ڕژیم لە ئێرانیان شەرمەزار کرد و خوازیاری کۆتایی هێنان بە "هەموو سیاسەتە ستەمکارەکان دژ بە ژنان بوون.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن ٩ کەس بە ناوەکانی هاشم ئاغاجاری، زارا ڕەهنەوەرد، ناسر زەرەفشان، نەسرین ستودە، عالیە موتەلەب زادە، مستەفا مەلەکیان، فەرهاد مەیسەمی ، لۆتفوڵڵا مەیسەمی و سدیقە وەسمقی واژۆ کراوە، هاتووە: "کردەوەی نامرۆڤانە و توندوتیژی بارگرانی جێبەجێکردنی سیاسەتی حیجابی زۆری نەک هەر بۆ ژنان ، بەڵکو بۆ باوک و مێرد و براکانیشی حەستەم بووە کە بەرگەی ئەم هەموو ستەم و چەوساندنەوەیەیان بەسەر ژناندا بگرن و ئەمەیش برینی زۆری لێکەوتەوە و بە ئاسانی چاک نابێتەوە.