دوو لاوی کورد بە ناوەکانی، ئەشکان فەهیم خەڵکی مەهاباد و محەممەد تەدینی خەڵکی شاری مەریوان لە ماوەی ڕابردوو لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم لە مەهاباد بە تۆمەتی ساختەی، پێک هێنانی دەسته و گرووپ، هەرکامیان سزای ۴۵ مانگ و بە کۆی گشتی ۹۰ مانگ زیندانی ناڕەوایان بەسەردا سەپاوە.
جێی باسە کە ئەو دوو لاوە کوردە کە لەسێ مانگ پێش ئێستا لە گرتووخانەی ناوەندە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیمدا بوون، هەر کام سزای دووساڵ دوورخستنەوە لە زێدی خۆیان بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکان لەئێستادا دۆخی تەندروستی ئەشکان فەهیم لە گرتووخانە ناجێگرە و قازی پەرەوەندەکە ڕەتی کردووەتەوە بەشێوەی کاتی و بۆ چارەسەری پزیشکی بەدانانی بارمتە ئازاد بکرێت.