هادی ڕۆستەمی، زیندانییەک کە حوکمی بڕینەوەی ئەندامی جەستەی بەسەردا سەپێنراوە، ڕۆژی شەممە ٢٥ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی, لە بەندیخانەی ورمێ بۆ بەندیخانەی فەشافویەی تاران گواسترایەوە و لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەو کارە دەستی بە مانگرتن كردووە.
کاربەدەستانی بەندیخانەکە هۆی گواستنەوەی ئەم بەندکراوەیان بۆ سکاڵای ڕوحوڵڵا گوودەرزی، بەرپرسی زیندانەكە بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای بەندیخانەکەو دەستدرێژی بۆ لێدانی بەئەنقەست گەڕاندۆتەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز، هادی ڕۆستەمی لە پەیامێکدا لە بەندیخانەوە، بە ئاماژە بە سکاڵاكەی بەرپرسی بەندیخانە، تۆمارکردنی دۆسیەی نوێ لە دژی لە لقی ١٠١ی بێدادگای تاوانەکانی تارانی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتەکان هادی ڕۆستەمی لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، لە كاتێكدا كە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی بڕینی بەشێكی جەستەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی تاران گواسترایەوە، بە فەرمانی ڕوحوڵڵا گودەرزی لەلایەن بەکرێگیراوانی بەندیخانە بە توندی شکەنجە دراوە. لەم پەیامەدا دەردەكەوێ كە مەترسی جێبەجێکردنی بڕیاری بڕینی چوار پەنجەی دەستی هەیە. شایانی باسە کە ناوبراو بە تۆمەتی دزیکردن لە ورمێ گیرابوو.