لە درێژەی هەڵمەتی زاگرۆسانەدا، کە لەژێر دروشمی ژینایی ئەو نیشتمانە بە سەوزایی زاگرۆسەوەیە, و لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا بەڕێوە چوو، ژینگەپارێزانی پیرانشاریش هەڵمەتێکی بەرفراوانیان لە "سەیرانگەی پردانان" بەڕێوە برد.
لەو هەڵمەتەدا کە بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە پارێزەرانی ژینگە بەڕێوە چوو، زیاتر لە سەد نەمامی بەڕوو و سەدان جۆر دنکی گێوژ، چەقالە و کەوت نێژراون و ئەسپاردەی خاکی نیشتمان كران.